ترەمپ: ئەمریکا لە سەردەمی بایدن لە زۆر ڕووەوە بووەتە وڵاتێکی جیهانی سێیەم و مایه‌ی پێکەنین

07/08/2022 - 16:25 بڵاوکراوەتەوە لە جیهانی

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا رایگەیاند، ئەمریکا لە زۆر رووەوە بووەتە وڵاتی جیهانی سێیەم.

ترەمپ لە کۆنفرانسێکدا وتی: لە زۆر ڕووەوە بووینەتە وڵاتێکی جیهانی سێیەم. ئێمە وڵاتێکین کە ئابووریمان لە دۆخێکی خراپدایە، زنجیرەکانی دابینکردن تێکدەچن، فرۆشگاکان پڕ نابنەوە، پاکێجەکان ناگەن و سیستەمی پەروەردەی ئەو لە خوارەوەی هەر لیستێکدایە”.

بە گوتەی ترەمپ، ئەمریکا "چیتر لە جیهاندا ڕێزی لێناگیرێت و گوێی لێ ناگیرێت". جگە لەوەش سەرۆكی پێشوو ئاماژەی بەوەدا كە ئەو وڵاتە بەرزترین رێژەی هەڵاوسانی لە ماوەی 40 ساڵدا تۆماركردووە، هەروەها بەرزترین نرخی وزەی تۆماركردووە.

ترەمپ ئه‌وه‌شی ووت: ئێمە میللەتێکین کە لە زۆر ڕووەوە بووینە مایەی پێکەنین.

ئاماژەی بەوەشکرد، چیتر ناتوانرێت ئەمریکا لە بواری وزەدا بە دەوڵەتێکی سەربەخۆ هەژمار بکرێت، هەروەها پێویستە سواڵ لە ڤەنزوێلا و سعودیە بکات بۆ دابینکردنی نەوت.

لە هەمان کاتدا ترەمپ جەختی لەوە کردەوە کە دوو ساڵ لەمەوبەر کە سەرۆک بوو، دۆخەکە تەواو جیاواز بوو. بە بۆچوونی ئەو، پێویستە کۆمارییەکان لە مانگی نۆڤەمبەردا دەست بکەن بە گۆڕینی شتەکان، کاتێک هەڵبژاردنی ناوەڕاستی کۆنگرێس بەڕێوەدەچێت.

هەفتەی رابردوو وەزارەتی بازرگانی ئەمریکا رایگەیاند، بەرهەمی ناوخۆیی لە چارەکی دووەمی ئەمریکا لەسەر بنەمای ساڵانە بە رێژەی 0.9% دابەزیوە. بەم شێوەیە ئابووری وڵات بۆ چارەکی دووەم لەسەر یەک لە دابەزیندایە و ئەمەش ئاماژەیە بۆ پاشەکشە.

سەرچاوە: ئاڕ ئای ئەی نۆڤۆستی