دیجیتال میدیای سپێده
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت: ڕێژه‌ی توشبوون بهكۆلێرا به‌رزبووه‌ته‌وه.
قوسه‌ی نیعمه حه‌سناوی، به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی كه‌رخی به‌غدا بۆ میدیا عێراقییه‌كان، ئاماژه‌ی به‌به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رچاوی ئاماره‌كانی توشبوونی بهكۆلێرا كرد و ڕاگه‌یاند: له 24 كاتژمێری ڕابردوودا 59 حاڵه‌تی نه‌خۆشییه‌كه له‌سه‌رانسه‌ری عێراق تۆمار كراوه وئه‌مه‌ش جێگای مه‌ترسیه.
ئاشكراشیكرد: تائێستا دوو حاڵه‌تی مردن به‌په‌تاكه تۆماركراون و زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كانی توشبوانیش له‌پارێزگای كه‌ركوك ده‌ستنیشانكراون كه 37 حاڵه‌تن.
ڕونیشیكرده‌وه: دوای تۆماركردنی ئه‌و 59 حاڵه‌ته نوێیه‌ی كۆلێرا له‌سه‌رانسه‌ری وڵات، به‌پێی ئاماره‌كان تائێستا كۆی گشتی توشبووانی پشتڕاستكراوه گه‌یشتووه‌ته 139 كه‌س.