نرخی نەوت به‌به‌رزی ده‌مێنێته‌وه‌

خوبه‌یب گه‌ردی 02/07/2022 - 09:55 بڵاوکراوەتەوە لە جیهانی

دیجیتال میدیای سپێده‌

ئەمڕۆ شەممە 2-7-2022 نرخی نەوتی خاوی برێنت و نەوتی خاوی ئەمەریکی لە بازاڕەکانی جیهاندا ئاستێکی بەرزی تۆمارکرد، بە جۆرێک نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 111 دۆلار و شەش سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هه‌روه‌كو نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکیش بە 108 و چوار سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هۆکاری بەرزبوونەوەی نەوتی خاو بۆ ئەو ئاستەبەرزە دەگەڕیتەوە بۆ چڕبوونەوەی سزاکانی ئەمەریکا و ئەوروپا لەسەر رووسیا، و بەردەوامی هێرشەکانی رووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا.