بایدن: خۆمان بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی هه‌ر هێرشێكی ده‌ره‌كی بۆسه‌ر سنوره‌كانی هێزه‌كانی ناتۆ ئاماده‌كردوه‌

ڕابه‌ر شه‌كرالی 29/06/2022 - 17:58 بڵاوکراوەتەوە لە جیهانی

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانیان له‌ رێكخراوی ناتۆ خۆیان بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی هه‌ر هێرشێكی ده‌ره‌كی بۆسه‌ر سنوره‌كانی هێزه‌كانی ناتۆ ئاماده‌كردوه‌ و به‌ زیادكردنی ژماره‌ی سه‌رباز و ئامێره‌كانی جه‌نگ، په‌ره‌ به‌ توانا سه‌ربازییه‌كانی رێكخراوه‌كه‌ ده‌ده‌ن و "ناتۆ له‌ ئاماده‌باشی ته‌واودایه‌".

جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ دانیشتنێكدا له‌گه‌ڵ جێنس ستۆڵتنبێرگ، ئه‌مینداری گشتی ناتۆ و بۆ ده‌ستپێكردنی دیداری ناتۆ له‌ مه‌درید-ی پایته‌ختى ئیسپانیا رایگه‌یاند، هێزه‌كانی وڵاتاكه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی پێگه‌ی خۆی له‌ ئه‌وروپا قایمتر ده‌كات ئه‌وه‌ش له‌ پێناو به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی هه‌ر هێرشێكی له‌ناكاو.

جۆ بایدن وتیشی، هێزه‌ ده‌ریاییه‌كانمان به‌شێوه‌یه‌كی چڕ ئاستیان به‌رزده‌كه‌ینه‌وه‌ به‌ زیادكردنی كه‌شتییه‌ تێكشكێنه‌ر و فرۆكه‌ هه‌ڵگره‌كانمان له‌ چورا كه‌شتی بۆ شه‌ش كه‌شتی هه‌ڵگری فڕۆكه‌ و كه‌شتی تێكشكێنه‌ر.

سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، لیوایه‌كی پاڵپشتیكار بۆ لیوای چاودێری ئاسمانی كه‌ له‌ سی هه‌زار ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی و دو هه‌زار سه‌رباز پێكهاتون.

سه‌رۆكى ئه‌مریكا باسی له‌وه‌شكردوه‌، به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی فڕۆكه‌ی جه‌نگی هێرشبه‌ر له‌ جۆری شه‌به‌حیان ره‌وانه‌ی بریتانیا كردووه‌ بۆ پاڵپشتیكردنی به‌رگری ئاسمانی و هاوكاریكردن له‌ ئه‌ڵمانیا و بریتانیا.

بایدن ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانمان كار له‌سه‌ر زیادكردنی لیواكانی چاودێری سنوره‌كانی هێزه‌كانی ناتۆ له‌سه‌ر سنوره‌كانی وڵاتانی باڵتیك.

جۆ بایدن هه‌روه‌ها گوتى: له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانمان به‌ وردی كار له‌سه‌ر به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌رهێرشێكی ده‌ره‌كی ده‌كه‌ین و بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ته‌واوی هه‌ڕه‌شه‌كان له‌ ئاماده‌باشی ته‌واوداین.