ئەردۆغان: ناتۆ ناچارە نیگەرانیە ئەمنییەکانی تورکیا لەبەرچاو بگرێت

28/06/2022 - 15:12 بڵاوکراوەتەوە لە جیهانی

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند: "ئەگەر سوید و فینلاند دەبنە ئەندامی ناتۆ، ئەوا هاوپەیمانییەکە ناچارە نیگەرانییە ئەمنییەکانی تورکیا لەبەرچاو بگرێت کە ٧٠ ساڵە ئەندامی هاوپەیمانییەکەیە".

به‌رله‌ بەڕێکەوتنی بۆ بەمەبەستی بەشداری کردن لە "لووتکەی سه‌رۆكی دەوڵەت و سه‌رۆكوه‌زیرانه‌كانی وڵاتانی ئه‌ندامی ناتۆ" لە مەدرید، سەرکۆماری تورکیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان، لە فرۆکەخانەی ئەسەنبۆغا کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی سازکرد.

ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان باسی لەوە کرد، لووتکەکە لە کاتێکی هەستیاردا سازدەکرێت کە جەنگی ئۆکراینا درێژەی هەیە.

هەروەها تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی لە مەدرید دڵنیایی دەدرێت لە بارەی رۆڵی سەرەکی ناتۆ لە رووی ئاسایشی جوگرافیای ئەورووپا-ئه‌تڵه‌سیی، لە هەمان کاتدا لووتکەکە وەرچەرخانێکی گرنگ دەبێت بۆ ئەوەی هاوپەیمانییەکە خۆی لەگەڵ گۆڕانی رەوشی ئەمنییدا بگونجێنێت.

هەر سەبارەت بە لووتکەی ناتۆ سه‌ركۆماری توركیا رایگەیاند: - "بەیانی ئەمڕۆ لەگەڵ بەڕێز بایدن کۆبوونەوەیەکمان ئەنجامدا. خواستی خۆی خستەڕوو لەبارەی دووبارە کۆبوونەوە ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یان سبەی. ئێمەش گوتمان دەکرێت".

لەبارەی داواکاریی سوید و فینلاند بۆ بوونە ئەندام لە ناتۆ، ئەردۆغان رایگەیاند: "لەگەڵ سەرکۆماری فینلاند و سەرۆکوەزیرانی سوید کۆبوونەوەی چوار قۆڵی ئەنجام دەدەین تا بزانین گەیشتوونەتە چ خاڵێک. تەنیا قسەمان ناوێت، ئەنجاممان دەوێت".