بەریتانیا ھۆشداری دەدات لە روودانی برسێتی

ڕابه‌ر شه‌كرالی 23/06/2022 - 14:18 بڵاوکراوەتەوە لە جیهانی

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، لیز ترەس ھۆشداری ئەوەی دا، ئەگەر رێگا نەدرێت دانەوێڵە لە بەندەرەکانی ئۆکرانیا ھەناردە بکرێت، ئەوا برسێتی روودەدات.

لیز ترەس لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی ھاوبەشدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو لە ئەنقەرە سوپاسی ھەوڵەکانی تورکیای کردووە کە بە ئامانجی بەرقەرارکردنی ئاشتیی لە ئۆکراینا خستوویەتەگەڕ.

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا باسی لە رێگا نەدان بە ھەناردەکردنی دانەوێڵە لە ئۆکراینا کرد و گوتی: "ئەگەر ئەم کێشەیە چارەسەر نەکرێت و رێگا نەدرێت دانەوێڵە لە بەندەرەکانی ئۆکراینا ھەناردە بکرێت، ئەوا برسێتی روودەدات".