سەرۆك وەزیرانی سریلانكا داڕمانی ئابووریی وڵاتەكەی راگەیاند

22/06/2022 - 18:53 بڵاوکراوەتەوە لە جیهانی

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

سه‌رۆك وه‌زیرانی سریلانكا، رایگه‌یاند، ئابووری وڵاته‌كه‌ی كه‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه‌ له‌ گه‌وره‌ترین قه‌یراندایه‌، داڕماوه‌ و ته‌نانه‌ت ناتوانن پاره‌ی هاورده‌كردنی نه‌وتیش بده‌ن.

رانیل ویكرێمسینگه‌ له‌ گوتارێكیدا له‌ په‌رله‌مان گوتی: "ئابووری ئێمه‌ به‌ته‌واوی داڕماوه‌. سریلانكا جگه‌ له‌ دابینكردنی سووته‌مه‌نی و گاز، كاره‌با و خۆراكدا رووبه‌ڕووی دۆخێكی جددی ده‌بێته‌وه‌".

ویكرێمسینگه‌ به‌ ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه‌ ته‌نانه‌ت ناتوانن پاره‌ی هاورده‌كردنی نه‌وتیش بده‌ن، رایگه‌یاند كه‌ حكوومه‌ت چانسی خۆی له‌ رووبه‌ڕووبوه‌نه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كه‌كان له‌ده‌ستداوه‌.