دیجیتاڵ میدیای سپێده
په‌رله‌مانتارانی ئیسرائیل، ئه‌مڕۆ له دانیشتنی ئاماده‌كاریدا ئه‌و پرۆژه یاسایه‌یان په‌سه‌ند كرد كه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان له‌خۆده‌گرێت به‌و ئامانجه‌ی له مانگی تشرینی یه‌كه‌مدا هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ئه‌نجام بدرێت.
له ده‌نگدانه‌كه‌دا 110 په‌رله‌مانتار ده‌نگیاندا بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و هیچ ده‌نگێك نه‌درا بۆ ره‌ت كردنه‌وه‌ی پرۆژه یاساكه.
ده‌زگای چاپی گشتیی ئیسرائیل، بڵاوی كرده‌وه كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت رێكارییه‌كان له باره‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان كه له سێ دانیشتن‌دا ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌درێت، رۆژی دوو شه‌ممه (27ی حوزه‌یران) ته‌واو ببێت.