شاندی سوید و فینلاند سبەی سەردانی تورکیا دەکەن

ڕابه‌ر شه‌كرالی 24/05/2022 - 15:48 بڵاوکراوەتەوە لە جیهانی

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، سبەی شاندی سوید و فینلاند بە مەبەستی راوێژکردن بۆ ئەندامێتیان لە ناتۆ، سەردانی تورکیا دەکەن.

بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، سبەی شاندی سوید و فینلاند بە سەرۆکایەتی سکرتێری دەوڵەت لە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی سوید، ئۆسکار ستێنسترۆم و جێگری وەزیری دەرەوەی فینلاند، جوکا سالۆڤارا دەگەنە ئەنقەرە.

بڕیار وایە شاندێکی تورکیا بە سەرۆکایەتی گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئیبراھیم کاڵن و جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، سه‌دات ئۆناڵ لەگەڵ شاندەکەی سوید و فینلاند بە سەرۆکایەتی ستێنسترۆم و سالۆڤارا پرسی داواکارییەکانی سوید و فینلاند بۆ ئەندامێتیان لە ناتۆ تاوتوێی بکەن.