ئەردۆغان: "تا 2027 دەبینە خاوەنی شەش ژێردەریایی"

ڕابه‌ر شه‌كرالی 23/05/2022 - 14:56 بڵاوکراوەتەوە لە جیهانی

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

سەرکۆماری تورکیا رایگەیاند "لەمساڵەوە هەر ساڵەو ژێردەریاییەک وەگەڕ دەخەین، بەم جۆرە تا 2027 هێزە دەریاییەکانمان دەبنە خاوەن شەش ژێردەریایی جۆری نوێ".

سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لە گوتارێکیدا کە لە یەکەم رێوڕەسمی کایناکی ژێردەریایی خزر رەئیس و ژێردەریایی سەلمان رەئیس لە فەرماندەیی کارگەی کەشتیوانیی گۆلجوک پێشکەشی کرد، هیوای خواست ژێردەریاییەکان ببنە مایەی خێر بۆ گەل و سوپای تورکیا.

سەرکۆماری تورکیا لە گوتارەکەیدا رایگەیاند "وەک وڵاتێک کە لە پێناو ناتۆ باجمان داوە، دەمانەوێت لەبارەی ئاسایشی نیشتمانییمانەوە هەنگاوی کرداری ببینین نەک تەنها لاف و گەزافمان گوێ لێبێت. باوەڕمان وایە سیاسەتێکی فراوانکردن کە هەستیارییە ئەمنییە بنەڕەتییەکانمان لەبەرچاو نەگرێت هیچ خێرێکی نە بۆ ئێمە نە بۆ ناتۆ نابێت''.

باسی له‌وه‌شكرد: "بەرنامە بۆ ئەوە دادەنێین لە ماوەی ٥-٦ ساڵدا ژێردەریایییە نیشتمانییەکان (دروستکراوی تورکیا) رادەستی هێزە دەریاییەکان بکەین".