نرخی نه‌وت به‌رده‌وام له‌به‌رزبونه‌وه‌دایه‌

خوبه‌یب گه‌ردی 14/05/2022 - 09:23 بڵاوکراوەتەوە لە جیهانی

دیجیتال میدیای سپێده‌

نرخی نەوت به‌رده‌وام له‌به‌رزبونه‌وه‌دایه‌ وبه‌جۆرێك بەرمیلێک نەوتی برێنت بە زیاتر لە 111 دۆلار لە بازاڕەكانی جیهاندا مامەڵەی پێوه‌ده‌كرێت.

ئەمڕۆ شەممە 14-5-2022 ، بەرمیلێك نەوتی برێنت بە 111 دۆلار و 55 سەنت لە بازاڕەكانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەكرێت، هەروەک نرخی بەرمیلێك نەوتی خاو زیاتر بەرزبووەتەوە و بە 110 دۆلار و 49 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

لە ماوەی دواییدا، نرخی نەوت بەردەوام ناجێگیری بەخۆیەوە دەبینێت بەهۆی کاریگەرییەکانی جەنگی نێوان رووسیا و ئۆکراین، بەو پێیەی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بەردەوامن لە سەپاندنی سزای نوێ بەسەر روسیادا لە دەرەنجامی بەرپاکردنی جەنگەکەیدا