پەرلەمانی سوید راپۆرتێکی تایبەت بە ئەندامێتی لە ناتۆ ئامادەکرد

ڕابه‌ر شه‌كرالی 13/05/2022 - 23:10 بڵاوکراوەتەوە لە جیهانی

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

لە راپۆرتێکی شیکاری ئەمنیدا کە لەلایەن لایەنەکانی پەرلەمانی سویدەوە ئامادەکراوە، ئاماژە بەوە کراوە کە ئەندامێتی ناتۆ دەبێتە هۆی زیادکردنی ئاسایشی سوید.

لەو راپۆرتەی کە لەلایەن هەشت پارتی ناو پەرلەمانەوە ئامادەکراوە، هاتووە بەئەندامبوونی سوید لە ناتۆ دەبێتە هۆی زیادکردنی ئاسایشی وڵاتەکە.

وەزیری دەرەوەی سوید، ئان لیند، لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا کە دوای راپۆرتەکە بەڕێوەچوو، رایگەیاند لە ئەگەری ئەندامێتی لە ناتۆدا، سوید دەبێتە بەشێک لە ئاسایشی بەکۆمەڵی ناتۆ.

ئەم راپۆرتە دەبێتە کۆڵەکەیەکی گرنگ بۆ رۆژی دووشەممە ١٦ی ئایار کە حکوومەت بڕیاری خۆی لەبارەی پرسی ئەندامێتی لە نێو ناتۆ رادەگەیەنێت.