نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش، جۆزێپ بۆڕێڵ رایگه‌یاند كه هۆكارێك له‌ئارادا نییه بۆ ئه‌وه‌ی كارمه‌ندانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، ئۆكراینا جێ بهێڵن و دانوستانه‌كانی ئه‌مریكا و رووسیا به‌رده‌وامن.
جۆزێپ بۆڕێڵ به‌رله كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا به‌مه‌به‌ستی تاوتوێكردنی ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی هێرشی رووسیا بۆسه‌ر ئۆكراینا و چۆنێتیی كاردانه‌وه‌یان و دوا ره‌وشی دانوستانه‌كان له بڕۆكسل پایته‌ختی به‌لجیكا، بۆ میدیاكاران دوا.
نوێنەری باڵای یەکێتیی ئەورووپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش، جۆزێپ بۆڕێڵ له وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانێكدا كه داواكاری ئه‌مریكا له كارمه‌ندانی دیپلۆماتی خۆی بۆ ئه‌وه‌ی به خاووخێزانه‌وه ئۆكراینا جێ بهێڵن به‌و واتایه نایه‌ت كه 'جه‌نگ نزیكه هه‌ڵبگیرسێت' گوتی: "(وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ئه‌نتۆنی) بلینكه‌ن هۆكاره‌كانی ئه‌و راگهیهندراوهمان بۆ روون ده‌كاته‌وه. ئێمه ئه‌وه ناكه‌ین، چونكه هۆكارێكی دیارییكراو نییه بۆ ئه‌مه. تا دانوستانه‌كان به‌رده‌وام بن، پێویست ناكات بابه‌ته‌كه گه‌وره بكرێت. هۆكارێك نییه بۆ ئه‌وه‌ی ئۆكراینا جێ بهێڵین، به‌ڵام له‌وانه‌یه لای بلینكه‌ن زانیاریی زیاتر هه‌بێت".
جۆزێپ بۆڕێڵ له وه‌ڵامی پرسیاری "ئایا كارمه‌ندانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و خاووخێزانیان له ئۆكراینا ده‌مێننه‌وه؟" گوتی: "له‌مباره‌یه‌وه هیچ بڕیارێك نه‌دراوه".
ئه‌مریكا به‌هۆی ئه‌گه‌ری هێرشی رووسیا بۆسه‌ر ئۆكراینا رێنمایی دا به كارمه‌ندانی باڵیۆزخانه‌كه‌ی له كیێڤ و خاووخێزانیان كه ئۆكراینا جێ بهێڵن.