دیجیتال میدیای سپێده
هه‌زاران كه‌س له هۆڵه‌ندا سه‌ره‌ڕای قه‌ده‌غه‌كارییه‌كانی شاره‌وانیی ئه‌مستردام دژبە سنوودارییهكان به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ و هه‌ڵمه‌تی وه‌رگرتنی ڤاكسین له‌لایه‌ن حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته‌وه خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.
نزیكه‌ی ٢٠ هه‌زار خۆپیشانده‌ر كه له سێ خاڵی جیاوازی ئه‌مستردام گردبوونه‌وه به ده‌م گوتنه‌وه‌ی دروشم و به‌رزكردنه‌وه‌ی دروشم دژبە بڕیاره‌كان، ناڕه‌زایه‌تییان به‌رامبه‌ر سنوودارییهكان به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ و سیاسه‌تی هه‌ڵمه‌تی وه‌رگرتنی ڤاكسین له‌لایه‌ن حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته نیشان دا.
ئه‌و خێزاندارانهیش كه به نزیكه‌ی ٣٠ تراكتۆر به‌شدارییان له خۆپیشاندانه‌كاندا كرد داوایان له حكوومه‌ت كرد كۆتایی به سنوودارییهكان بهێنێت.
هه‌رچه‌ند گۆڕه‌پانی مۆزه‌خانه‌كان وه‌ك ناوچه‌ی قه‌ده‌غه‌كراو بۆ گردبوونه‌وه و خۆپیشاندان راگه‌یه‌ندراون، به‌ڵام پۆلیس كێشه‌ی بۆ گردبوونه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران دروست نه‌كرد.
ژماره‌یه‌كی زۆر له كارمه‌ندانی پۆلیس رێوشوێنی ئه‌منی به‌رفراوانیان گرته‌به‌ر و له دوای چه‌ند رووداوێكی بچووك، خۆپیشاندانه‌كان كۆتایی‌یان پێ هات.