دیجیتال میدیای سپێده
له‌سه‌ری ساڵه‌وه تا ئێستا 50 به‌ندكراوی فه‌ڵه‌ستینی له‌نێو گرتووخانه‌كانی ئیسرائیل‌دا تووشی كۆرۆنا بوون.
لهراگهیاندراوێكدا، كۆمه‌ڵه‌ی دیله فه‌ڵه‌ستینییه‌كان، له‌باره‌ی دۆخی ته‌ندروستی به‌ندكراوه فه‌ڵه‌ستینییه‌كان بڵاویكرده‌وه: له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا له‌سه‌ری ساڵ به‌دواوه، له‌گرتووخانه‌كانی نێگێڤ، رایمۆند، دامۆن وئۆفهر 50 به‌ندكراوی فه‌ڵه‌ستینی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (Covid-19) بوون وله‌و ژماره‌یه‌ش حه‌وتیان ژنن.
ئاماژه‌ى بهوهشكردوه: له‌ژماره‌ی ئه‌و به‌ندكراوه فه‌ڵه‌ستینییانه‌ی له‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی په‌تاكه‌وه تا ئێستا له‌گرتووخانه‌كانی ئیسرائیل‌دا تووش ڤایرۆسه‌كه بوون گهیشپووهته 413 به‌ندكراو.
به‌پێی زانیارییه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی دیله فه‌ڵه‌ستینییه‌كان، چوار هه‌زار و 500 به‌ندكراوی فه‌ڵه‌ستینی له‌گرتووخانه‌كانی ئیسرائیل‌دا هه‌ن كه 170یان منداڵن.