سەرۆکی فەڵەستین لەگەڵ وەزیری بەرگریی ئیسرائیل کۆبووەوە

29/12/2021 - 10:11 بڵاوکراوەتەوە لە جیهانی

دیجیتال میدیای سپێده‌

سەرۆکی فەڵەستین، مەحمود عەباس لەگەڵ وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، بێنی گانتز کۆبووەوە.

دەربارەی کۆبوونەوەکەش، نووسینگەی رۆژنامەوانیی وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا ئەوە خراوەتەڕوو کە شەوی رابردوو گانتز لە شاری رۆش هاین لە ماڵەکەی خۆیدا، میوانداری لە عەباس کردووە.

ئەوەش خراوەتەڕوو کە کۆبوونەوەکە نزیکەی دوو کاتژمێر و نیوی خایاندووە و تیایدا پرسی ئاسایش و چەند بابەتێکی مەدەنی جیاواز تاوتوێ کراوە.

هەروەها سەرۆکی دەستەی گشتیی بۆ کاروباری شارستانی فەڵەستین، حوسێن شەیخ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر هەواڵی کۆبوونەوەکەی نێوان مەحمود عەباس و بێنی گرانتز پشتڕاست کردوەتەوە.

حوسێن شەیخ ئەوەشی خستووەتەڕوو کە لە میانی کۆبوونەوەکەدا، باس لە ئەگەرەکانی هەڵهاتنی ئاسۆیەکی نوێ لە چوارچێوەی بڕیارەکانی کۆمەڵگای نێودەوڵەتیی و چەند پرسێکی مرۆیی، ئابووریی و ئەمنیی کراوە کە بەهۆی گرژییەکانی کەناری رۆژئاواوە دروست بوون.