یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به‌ ئۆمیكرۆن له‌ ئێران تۆمار كرا

19/12/2021 - 16:19 بڵاوکراوەتەوە لە جیهانی

بۆ یه‌كه‌مجار حاڵه‌تی تووشبوون به‌ به‌ جۆری ئۆمیكرۆنی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ ئێران تۆمار كرا.

بریكاری سه‌رۆكی بەشی په‌یوه‌ندییه‌ گشتییەكان لە وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران، محه‌مه‌د هاشمی رایگه‌یاند، حاڵه‌تی تووشبوون به‌ به‌ جۆری ئۆمیكرۆنی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ ئێران تۆمار كراوه‌.

محەمەد هاشمی ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ به‌ به‌شداری وه‌زیری ته‌ندروستی، به‌هرام عه‌ینوڵڵاه به‌شداری له‌ كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی لیژنه‌ی نیشتمانیی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا كردووه‌ و له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، چۆنێتیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تاكه‌ تاوتوێ كراوه‌.