سەربازانی ئیسرائیلی داگیر كه‌ر ژنێکی فەڵەستینییان دەستگیر کرد

18/12/2021 - 19:23 بڵاوکراوەتەوە لە جیهانی

دیجیتال میدیای سپێده‌

سەربازانی ئیسرائیلی داگیركه‌ر، لە شاری خەلیلی سەر بە کەناری رۆژئاوا و لە نزیک مزگەوتی ئیبراھیم، ژنێکی فەڵەستینییان دەستگیر کرد.

چەند شایەتحاڵێک لە لێدوانیاندا بۆ پەیامنێری ئانادۆڵ باسیان لەوە کرد کە سەربازەکان لەو ژنە فەڵەستینییەیان داوە و دواتر قۆڵبەستیان کردوە و بردویانەتە ناوەندی پۆلیسی شاری خەلیل.

بەگوتەی شایەتحاڵەکان، دوای ئەو رووداوەش سەرجەم رێگاکانی سەر مزگەوتی ئیبراھیم داخراون.

لە لایەکی دیکەشەوە رۆژنامەی ھارێتزی ئیسرائیلی دەربارەی دەستگیرکردنی ئەو ژنە فەڵەستینییە ھەواڵێکی بڵاوکردوەتەوە و بانگەشەی ئەوەی کردوە کە ژنەکە بە چەقۆ ھێرشی کردوەتە سەر ھاووڵاتییەکی ئیسرائیلی و برینداری کردوە.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەشی رۆژنامەکە لە پۆلیسی سنووری ئیسرائیل وەریگرتووە، ھێزەکانی ئیسرائیلی داگیركه‌ر بەبێ ئەوەی پێویست بە تەقە بکات ئەو ژنەیان دەستگیر کردوە و دواتر بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە بردویانەتە ناوەندی پۆلیس.

تا ئێستاش لایەنە فەڵەستینییەکان ھیچ راگەیەندراوێکی فەرمیان دەرباری ئەو رووداوە بڵاونەکردوەتەوە.