بۆ یه‌كه‌م جار له‌ مێژوودا ئامێرێكی بۆشاییی ئاسمان توانی هێنده‌ له‌"هه‌ساره‌ی خۆر" نزیك ببێته‌وه‌

16/12/2021 - 11:17 بڵاوکراوەتەوە لە جیهانی

Parker Solar Probe كه‌ ئامێرێكی بۆشاییی ئاسمانیی فه‌رمانگه‌ی بۆشاییی ئاسمان و فرۆكه‌وانیی ئه‌مریكا (ناسا)یه‌، بوو به‌ یه‌كه‌مین ئامێری بۆشاییی ئاسمان كه‌ هێنده‌ له‌ هه‌ساره‌ی خۆر نزیك ببه‌ته‌وه‌.

ناسا له‌ ماڵپه‌ری خۆی بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌، به‌ فڕینی Parker Solar Probe بۆ تاجی هه‌ساره‌ی زه‌وی كه‌ به‌ كه‌شی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ساره‌ی خۆر ناسراوه‌، بۆ یه‌كه‌مجار له‌ مێژوودا ئامێرێكی بۆشاییی ئاسمان هێنده‌ له‌ هه‌ساره‌ی خۆر نزیك ببێته‌وه‌.

Parker Solar Probe كه‌ یه‌كه‌مین ئامێری ده‌ستكردی مرۆڤه‌ تاكوو ئێستا هێنده‌ له‌ نزیكه‌وه‌ له‌ خۆر نزیك بووبێته‌وه‌، نموونه‌ی له‌ كایه‌ی موگناتیسی و گه‌رده‌ بچووكه‌كانی هه‌ساره‌ی خۆر وه‌رگرتووه‌.

ئه‌م هه‌نگاوه‌ كه‌ وه‌ك قۆناغێكی گرنگ ده‌بیندرێت له‌ زانستی هه‌ساره‌ی خۆردا، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت رۆڵی هه‌بێت بۆ ده‌رخستنی زانیارییه‌ هه‌ستیاره‌كان له‌باره‌ی کۆمەڵەی خۆره‌وه‌.