تاڵیبان بانگه‌وازی گه‌ڕانه‌وه‌ی نه‌یاره‌كانی بۆ ئه‌فغانستان ده‌كات

29/11/2021 - 09:51 بڵاوکراوەتەوە لە جیهانی

دیجیتال میدیای سپێده‌


حكومه‌تی تاڵیبان بانگه‌واز له‌و نه‌یارانه‌ی ده‌كات كه‌وڵاته‌كه‌یان جێهێشتووه‌، بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ئه‌فغانستان.

بریكاری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی كاتی تاڵیبان، شیر محه‌مه‌د عه‌باس ستانكزی ئاشكرایكرد: خوازیارن نه‌یاره‌كانیان وكارمه‌ندانی حكوومه‌ته‌كانی پێشوو كه‌له‌گه‌ڵ گرتنه‌ ده‌ستی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن تاڵیبانه‌وه‌، وڵاته‌كه‌یان جێهشتووه‌، بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ئه‌فغانستان.

عه‌باس ستانكزی باسی له‌وه‌شكرد: له‌حاڵه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌ی نه‌یاره‌كانیان وكارمه‌ندانی حكوومه‌ته‌كانی پێشوو، نابێت چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یان هه‌بێت كه‌ئه‌ركێكی وه‌ك وه‌زاره‌تیان پێ بسپێردرێت، به‌ڵام ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه‌ له‌وڵاته‌كه‌یان بژین و رایگه‌یاند: با رێگه‌یه‌كی پێكه‌وه‌ دووباره‌ بنیاتنانی وڵاته‌كه‌مان و زاڵبوون به‌سه‌ر گرفته‌كاندا بدۆزینه‌وه‌.

ستانكزی جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌: ئه‌و كارانه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ له‌رابردوودا ئه‌نجامیان داوه‌، په‌یوه‌سته‌ به‌رابردوویانه‌وه‌ وهیچ كه‌سێك ناتوانێت به‌وان بڵێت له‌ئه‌فغانستان مه‌ژین. وگوتى: ئه‌فغانستان وڵاتی هاوبه‌شی سه‌رجه‌م ئه‌فغانییه‌كانه‌.

هه‌روه‌ها گوتی: هه‌رچییه‌كمان له‌دست بێت ده‌یكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی وڵاتان له‌كابوڵ كه‌داخراون بكرێنه‌وه‌ وسه‌رله‌نوێ په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ جیهاندا بنیات بنێینه‌وه‌.