پەرلەمانی فەرەنسا کۆمەڵکوژی کورد و پڕۆسەی ئەنفالی وەک جینۆساید پەسەند نەکرد

27/11/2021 - 11:13 بڵاوکراوەتەوە لە جیهانی

دیجیتال میدیای سپێده‌

پەرلەمانی فەرەنسا لە دانیشتنێکی تایبەت بۆ پرسی بە جینۆسایدناساندنی کۆمەڵکوژیی کورد و پڕۆسەکانی ئەنفال، 17 پەرلەمانتار دەنگیان دژی پرۆژەبڕیارەکە دا، بۆیە پەسندنەکرا.

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ دانیشتنێکی تایبەتی پەرلەمانی فەرەنسا بەڕێوەچوو کە 26 پەرلەمانتار ئامادەی بوون، لەکۆی ئەو پەرلەمانتارە ئامادەبووانە، تەنها 9 پەرلەمانتار لە بەرژەوەندنی پڕۆژەکە دەنگیاندا و 17 پەرلەمانتار دەنگیان دژی پرۆژەبڕیارەکەدا.

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان ئەو لایەنانەی دژی پەسندکردنی بڕیارەکە دەنگیاندا، لەبارەی دۆسێکەوە داوایان کردووە کە "لێکۆڵینەوەی یاسایی زیاتر بکرێت و مێژوونووسانیش زیاتر کاری لەسەر بکەن و دواتر جارێکی دیکە ببرێتەوە پەرلەمان."