دیجیتال میدیای سپێده
بەھۆی دەرکەوتنی جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەمریکا گەشت لەگەڵ کۆماری ئەفریقای باشوور و حەوت وڵاتی دیکەی ئەفریقا سنوردار دەکات.
سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن لە راگەیەندراوێکدا لەبارەی دەرکەوتنی جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کۆماری ئەفریقای باشوور تیشکی خستووەتە سەر ئەوەی لەسەر پێشنیازی راوێژکارەکانی و بۆ رێگەگرتن لەو جۆرە نوێیەی کۆرۆنا بڕیاری داوە لە رۆژی دووشەممەوە گەشت لەگەڵ ھەریەک لە کۆماری ئەفریقای باشوور، بۆتسوانا، زیمبابۆی، نامبیا، لیسۆتۆ، سوایزلاند، مۆزەمبیق و مالاوی سنووردار بکات.
لە میانی سنووردارکردنەکەدا ھاووڵاتییانی ئەمریکا ئەوانەی مۆڵەتی نشینگەیان نییە ناتوانن لەو وڵاتانەوە گەشت بکەن بۆ ئەمریکا.