جۆ بایدن به‌شێوه‌یه‌كی كاتی ده‌سه‌ڵاته‌كانی راده‌ستی جێگره‌كه‌ی كرد

19/11/2021 - 20:27 بڵاوکراوەتەوە لە جیهانی

دیجیتال میدیای سپێده‌

كۆشكی سپی بڵاویكرده‌وه‌، جۆ بایدن سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا نه‌شته‌رگه‌ری قۆڵۆنی بۆ ده‌كرێت، بۆیه‌ به‌شێوه‌یه‌كی كاتی ده‌سه‌ڵاته‌كانی راده‌ستی كامالا هاریسی جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌كات.

جین پساكی، وته‌بێژی كۆشكی سپی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، سبه‌ی شه‌ممه‌ (20ی تشرینی دوه‌می 2021) جۆ بایدن سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی ژماره‌یه‌ك پشكنین و ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری قۆڵۆن ده‌چێته‌ نه‌خۆشخانه‌ی واڵته‌ر رید.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، بۆیه‌ ئه‌مڕۆ هه‌ینی جۆ بایدن به‌شێوه‌یه‌كی كاتی ده‌سه‌ڵاته‌كانی راده‌ستی كامالا هاریسی جێگری سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا كردوه‌.

وته‌بێژی كۆشكی سپی ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، كامالا هاریس ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكایه‌تی به‌كارده‌هێنێت و له‌نوسینگه‌ی تایبه‌تی خۆیه‌وه‌ له‌ به‌شی رۆژئاوای كۆشكی سپی سه‌رۆكایه‌تی وڵات رایی ده‌كات.