"یه‌كه‌مین مانۆڕی ژێرده‌ریایی" ژاپۆن و ئه‌مریكا له‌ ده‌ریای باشووری چین ئه‌نجامدرا

17/11/2021 - 16:58 بڵاوکراوەتەوە لە جیهانی

دیجیتال میدیای سپێده‌

ژاپۆن و ئه‌مریكا له‌ ده‌ریای باشووری چین كه‌ چین هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانی له‌وێ زیاد كردووه‌، بۆ یه‌كه‌مجار مانۆڕێكی سه‌ربازیی هاوبه‌شیان له‌ژێر ده‌ریا ئه‌نجام دا.

هێزی به‌رگریی خۆیی ده‌ریایی ژاپۆن "MSDF" لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، له‌گه‌ڵ هێزه‌ ده‌ریایییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ یه‌كه‌مجار مانۆڕێكی سه‌ربازیی هاوبه‌شیان له‌ژێر ده‌ریا ئه‌نجام دا.

به‌پێی راگەیەندراوەکە دوو كه‌شتیی جه‌نگیی و فڕۆكه‌یه‌كی گه‌ڕۆكیی ژاپۆن به‌شدارییان له‌ مانۆڕه‌كه‌دا كردووه‌.

هاوکات دەستەی پەخشی ژاپۆن "NHK" بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مریكا به‌ كه‌شتییه‌كی جه‌نگیی و فڕۆكه‌ی گه‌ڕۆك به‌شداری له‌ مانۆڕه‌كه‌دا كردووه‌.