به‌ریتانیا ئاستی هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر به‌رز كرایه‌وه‌

16/11/2021 - 10:17 بڵاوکراوەتەوە لە جیهانی

دیجیتال میدیای سپێده‌

به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌ی ته‌كسییه‌ك له‌به‌ریتانیا ئاستی نیشتمانی هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر له‌گرنگه‌وه‌ بۆ جددیی به‌رز كرایه‌وه‌.

دوای ئه‌وه‌ی كه‌ته‌قینه‌وه‌ی نێو ته‌كسییه‌كی به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له‌لیڤه‌رپوڵ وه‌ك رووداوی تیرۆركردن راگه‌یه‌ندرا، وه‌زیری ناوخۆی به‌ریتانیا، پریتی پاتێڵ ئاشكرایكرد: ئاستی نیشتمانی هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر له‌وڵاته‌كه‌ی له‌گرنگه‌وه‌ بۆ جددیی به‌رز كراوه‌ته‌وه‌. له‌به‌ریتانیا پێنج ئاستی نیشتمانی بۆ هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر هه‌یه‌، ئه‌وانیش هه‌ستیار، جددیی، گرنگ، مامناوه‌ند، نزم. ئاستی "جددیی" واته‌ زانیاریی هه‌واڵگریی له‌وباره‌یه‌وه‌ بوونی نییه‌ به‌ڵام ئه‌گه‌ری زۆره‌ كه‌رووبدات.

ئاستی هه‌ڕه‌شه‌ له‌لایه‌ن ناوه‌ندی هاوبه‌شی شیكردنه‌وه‌ی تیرۆره‌وه‌ دیاریی ده‌كرێت.

ناوه‌نده‌كه‌ له‌چوارچێوه‌ی دامه‌زراوه‌ی هه‌واڵگریی به‌ریتانیادا كاره‌كانی ده‌كات وله‌و شاره‌زایانه‌ی بواری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر پێكدێت كه‌له‌نێو پۆلیس، حكوومه‌ت وهه‌ندێك له‌هێزه‌ ئه‌منییه‌كاندا كار ده‌كه‌ن.