سەركردەكانی جیهان لە سەر كێشه‌ی كۆچبەرانی هەرێم لەسەر هێڵن

16/11/2021 - 10:01 بڵاوکراوەتەوە لە جیهانی

دیجیتال میدیای سپێده‌

سەرۆكی رووسیا فلادیمێر پۆتین و سەرۆكی فەڕەنسا ئیمانوێڵ ماكرۆن لە پێوەندییەكدا تاووتوێی تەنگەژەی كۆچبەرانیان كرد لە سنوورەكانی بێلاڕووس و پۆڵەندا.

هاوكات سەرۆكی بێلاڕووس ئەلیكسەندەر لۆكاشینكۆ لەگەڵ راوێژكاری ئەڵمانیا ئەنێگلا مێركڵ تاووتوێی تەنگەژەی كۆچبەرانیان كرد.

لەلایەكی دیكەوە یەكێتیی ئەوروپا رەمەزاندی نیشاندا لەسەر سەپاندنی سزای نوێ بەسەر مینسك و سەرۆكی بێلاڕووسیش هەڕەشەی توند دەكات.

لەلایەكی دیكەوە لە نیوەڕۆی دوێنێوە بە هەزاران كۆچبەری كوردی هەرێمی كوردستان لەسەر مەرزی سەرەكی بێلاڕووس و پۆڵەندا راوەستاون و چاوەڕوانی كردنەوەی دەرگەكانی سنووری ئەوروپا دەكەن، بەڵام پۆڵەندا دەڵێت بە هیچ جۆرێك دەرگە ناكەنەوە.

چاودێران بە دووری نازانن تەنگەژەی كۆچبەرانی هەرێمی كوردستان ببێتەهۆی هەڵگیرسانی جەنگ لەنێوان ڕووسیا و ناتۆدا، بەتایبەت كە تەنگەژەی كۆچبەران بەشێكی بچووكە لەو ململانێیەی لە نێوان رووسیا و ناتۆ ساڵانێكە سەری هەڵداوە لە ناوچەكەدا.

چاودێران دەڵێت مۆسكۆ خوازیارە لە پەنای تەنگەژەی كۆچبەران و گرژییەكانی ناوچەكەدا كە بێلاڕووس بۆ ناتۆ و ئەوروپای دروستكردووە، هەنگاوێكی دیكە لە سنووری ئۆكراینا بچێتەوە هاوشێوەی ئەو هەنگاوەی ساڵانی پێشتر هاوێشتوویەتی.