یه‌كێتیی ئه‌ورووپا كۆمپانیاكانی هێڵی گواستنه‌وه‌ی بێلاڕووسیش ده‌خاته‌ ناو لیستی سزاكانه‌وه‌

15/11/2021 - 18:47 بڵاوکراوەتەوە لە جیهانی

دیجیتال میدیای سپێده‌

سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، ئورسولا ڤۆن دێر لاین رایگه‌یاند به‌هۆی كێشه‌ی كۆچبه‌ران له‌ نێوان پۆڵه‌ندا و بێلاڕووس بڕیاریان داوه‌ كۆمپانیاكانی هێڵی گواستنه‌وه‌ی بێلاڕووسیش بخه‌نه‌ ناو لیستی سزاكانه‌وه‌، به‌م جۆره‌یش سزاكانی سه‌ر ئه‌و وڵاته‌ فراوانتر ده‌كرێن.

له‌یه‌ن به‌ رۆژنامه‌ی Süddeutsche Zeitung راگه‌یاند كه‌ ئه‌ورووپا "خێرا و به‌ یه‌كگرتوویی" كاردانه‌وه‌ نیشان ده‌دا به‌رامبه‌ر بێلاڕووس و سزای زیاتر ده‌خاته‌ سه‌ر ئه‌و وڵاته‌.

سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، ئورسولا ڤۆن دێر لاین تیشكی خسته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌هۆی كێشه‌ی كۆچبه‌ران له‌ نێوان پۆڵه‌ندا و بێلاڕووس بڕیاریان داوه‌ كۆمپانیاكانی هێڵی گواستنه‌وه‌ی بێلاڕووسیش بخه‌نه‌ ناو لیستی سزاكانه‌وه‌، به‌م جۆره‌یش سزاكانی سه‌ر ئه‌و وڵاته‌ فراوانتر ده‌كرێن.