زیادبوونی ژماره‌ی كۆچبه‌رانی سه‌ر سنووری بێلاڕووس-پۆڵه‌ندا

13/11/2021 - 09:39 بڵاوکراوەتەوە لە جیهانی

دیجیتال میدیای سپێده‌

زیادبوونی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌هه‌وڵی كۆچكردندان بۆ ئه‌روپا له‌سه‌ر سنووری بێلاڕوس- پۆڵه‌ندا، به‌رده‌وامه‌.

چاوه‌ڕوانی كۆچبه‌رانی خاڵی سنووریی بروزگی له‌شاری گرۆندۆی بێلاڕووس، كه‌زۆربه‌یان له‌عێراقه‌وه‌ ڤیزه‌یان وه‌رگرتووه‌ وهاتوون بۆ بێلاڕوس وبه‌مه‌به‌ستی ده‌ربازبوون له‌بێلاڕوسه‌وه‌ بۆ پۆڵه‌ندا وله‌وێوه‌ بۆ وڵاتانی دیكه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا، به‌رده‌وامه‌.

نزیكه‌ی دوو هه‌زار كۆچبه‌ر كه‌ژماره‌یه‌كی زۆر ئافره‌ت ومنداڵیش له‌نێویاندابوو، له‌كه‌شوهه‌وایه‌كی ژێر پله‌ی سفری سه‌دیدا، به‌درێژایی شه‌و و رۆژ به‌به‌رده‌وامی هه‌وڵی په‌ڕینه‌وه‌ بۆ پۆڵه‌ندا ده‌ده‌ن.

دیمه‌نی هه‌وڵی په‌ڕینه‌وه‌ی گروپێكی دوو سه‌د كه‌سی وبڕینی ته‌لبه‌نده‌كانی خاڵی سنووریی بروزگی بۆ سنووری پۆڵه‌ندا له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه‌ بڵاوبوویه‌وه‌ ودواتر گه‌رانه‌وه‌ی ئه‌م گروپانه‌ بۆ كه‌مپه‌كانی ئه‌و دیو سنوور راگه‌یه‌ندرا.

لیژنه‌ی سنووری ده‌وڵه‌تی بێلاڕوس بڵاویكرده‌وه‌: گرژییه‌كانی سه‌ر سنووری بێلاڕووس- پۆڵه‌ندا به‌رده‌وامه‌ وكه‌مپه‌كانیش، به‌به‌رده‌وامی گرووپی نوێی كۆچبه‌ری بۆ دێت.