بایدن نیگه‌رانه‌ له‌باره‌ى دۆخى په‌نابه‌ران له‌سنورى نێوان بیلارووس وپۆله‌ندا

13/11/2021 - 09:16 بڵاوکراوەتەوە لە جیهانی

دیجیتال میدیای سپێده‌

سه‌رۆكى ئه‌مریكا نیگه‌رانى خۆى ده‌ربڕى له‌باره‌ى قه‌یرانى كۆچبه‌ران له‌سه‌ر سنورى نێوان بیلارووسیا وپۆله‌ندا.

جۆ بایدن سه‌رۆكى ئه‌مریكا له‌باره‌ى دۆخى كۆچبه‌رانه‌وه‌ كه‌ماوه‌یه‌كه‌ بوه‌ته‌ قه‌یرانى نێوان وڵاتانى هاوسنور له‌گه‌ڵ یه‌كێتى ئه‌وروپا له‌سه‌ر سنورى نێوان بیلارووسیا وپۆله‌ندا، ورایگه‌یاند: نیگه‌رانین له‌و دۆخه‌ى كه‌له‌سنورى نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌ دا ده‌گۆزه‌رێت له‌بونى كۆچبه‌رێكى زۆر كه‌داواى په‌نابه‌رى بۆ وڵاتانى ئه‌وروپا ده‌كه‌ن.

بایدن راشیگه‌یاندوه‌: قه‌یرانى كۆچبه‌ران له‌سنورى بیلارووسیا ئێمه‌ بۆ خۆمان به‌كێشه‌ ده‌زانین.

پێشتریش كامالا هاریس، جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مریكا رایگه‌یاندبوو: ئه‌وان به‌شێوه‌یه‌كى ورد وبه‌نیگه‌رانیه‌وه‌ چاودێرى قه‌یرانى كۆچبه‌ران له‌سنورى نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌ دا ده‌كه‌ین.

نزیكه‌ى 4 هه‌زار كۆچبه‌ر له‌سه‌ر سنورى نێوان بیلارووسیا وپۆله‌ندا داواى پێدانى مافى په‌نابه‌رێتى ده‌كه‌ن كه‌له‌ئێستا دا له‌سنورى ئه‌و دوو وڵاته‌ ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ گیریان خواردووه‌ وتووشى كێشه‌ى زۆریش بۆنه‌ته‌وه‌.