یوئێن داوا لە کۆچبەران دەکات یان بگەرێنەوە یان داوای پەنابەری بکەن لە بێلاروسیا

11/11/2021 - 16:22 بڵاوکراوەتەوە لە جیهانی

یوئێن داوا لە کۆچبەرانی سنووری بێلاروسیا و پۆڵەندا دەکات یان بگەرێنەوە بۆ وڵاتی خۆتان یان داوای پەنابەری بکەن لە بێلاروسیا

یوئێن له‌ نوسراوێكیدا كه‌ كۆپیه‌كی ده‌ست سپێده‌ كه‌وتوه‌ هاتوه‌: داوا لە کۆچبەرانی سنووری بێلاروسیا و پۆڵەندا دەکات، یان بگەرێنەوە بۆ وڵاتی خۆتان یان داوای پەنابەری بکەن لە بێلاروسیا

له‌ نوسراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌: ئەگەر بێلاروسیا ڕێگەی نەدا بەو ژمارە تەلەفونە پەیوەندیمان پیوە بکەن.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ ماوەی چەند مانگێکە كۆچی هاوڵاتیانی كورد ده‌ستیپێكردوه‌ وكه‌ لە رێگەی بیلاروسیاوە بەرە و وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا کۆچدەکەن و لە ئێستادا ژمارەیەک کۆچبەری کورد لە سنورەکانی نێوان بیلاروسیا و لیتوانیا وپۆڵەندا دۆخێکی سەخت دەگوزەرێنن.