ته‌قینه‌وه‌یەک له‌ نێجیریا گیانلەدەستدانی 25 كه‌سی لێکەوتەوە

24/10/2021 - 18:40 بڵاوکراوەتەوە لە جیهانی

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

له‌ ئاكامی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ پاڵاوگه‌یه‌كی نایاسایی له‌ ویلایه‌تی رایڤه‌رز باشووری نێجیریا، لانیكه‌م ٢٥ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.

به‌ڕێوه‌به‌ری ناوچه‌ی روموئه‌كپه‌ سەربە ویلایه‌تی رایڤه‌رز، ئفه‌ئانی ئۆمانۆ به‌ میدیاكانی راگه‌یاند، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ پاڵاوگه‌یه‌كی نایاسایی روویداوه‌.

راشیگەیاند کە له‌ ئاكامی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا، بلانیكه‌م ٢٥ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و چه‌ندین كه‌سی دیكه‌یش بریندار بوون و مه‌ترسیی ئه‌وه‌یش هه‌یه‌ ژماره‌ی قوربانییان زیاد بكات.

ئفه‌ئانی ئۆمانۆ سه‌رنجی خسته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ برینداربووان گه‌یه‌ندراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌كان و به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه‌ چه‌ندین خانوو بوونه‌ته‌ خۆڵه‌مێش.