به‌وێنه‌.. دەرهێنانی ١٧ موروی موگناتیسی له‌ گه‌ده‌ی منداڵێكی ١٩ مانگی

24/10/2021 - 18:25 بڵاوکراوەتەوە لە جیهانی

له‌ نه‌خۆشخانه‌ی زانكۆی پاموككاله‌ لە پارێزگای ده‌نیزلی له‌ توركیا ١٧ موگناتیسی شێوه‌ هه‌ڵمات كه‌ له‌ بازاڕ وه‌ك مورو ده‌فرۆشران له‌ گه‌ده‌ی منداڵێكی ته‌مه‌ن ١٩ مانگی ده‌رهێندرانه‌وه‌.

دوای ئه‌وه‌ی موراد ئۆزدەمیری ١٩ مانگان، هه‌فته‌ی رابردوو له‌ناكاو ره‌وشی ته‌ندروستی تێك چوو خانه‌واده‌كه‌ی كه‌ له‌ شارۆچكه‌ی پاموككاله‌ سەربە پارێزگای ده‌نیزلی ده‌ژین، جگه‌رگۆشه‌كه‌یان برد بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت. له‌و تیشكه‌ (X-ray)ی بۆی ئه‌نجام درا، ده‌ركه‌وت كه‌ مادده‌ی نامۆ له‌نێو گه‌ده‌ی منداڵه‌كه‌دا هه‌ن.