داواى گرتنه‌به‌رى رێوشوێنى به‌په‌له‌ ده‌كرێت بۆ وه‌ستاندنى برسییه‌تى له‌ یه‌مه‌ندا

16/10/2021 - 18:05 بڵاوکراوەتەوە لە جیهانی

دیجیتال میدیای سپێده‌

پڕۆگرامى خۆراكى جیهانى سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ئه‌مڕۆ داواى گرتنه‌به‌رى رێوشوێنى به‌په‌له‌ى كرد بۆ وه‌ستاندنى برسییه‌تى له‌ یه‌مه‌ندا.

له‌ تویتێكدا به‌بۆنه‌ى رۆژى جیهانى خۆراكدا كه‌ ده‌كاته‌ رێكه‌وتى 16ى تشرینى یه‌كه‌مى هه‌موو ساڵێك، پڕۆگرامى خۆراكى جیهانى ئه‌و داوایه‌ى كردووه‌.

پڕۆگرامه‌كه‌ رونیكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ "پابه‌نده‌ به‌ پشتیوانیكردنى خێزانه‌كانى یه‌مه‌ن به‌ یارمه‌تیدانیان به‌ خۆراك كه‌ پێویستیان پێیه‌تى تا له‌ ژیاندا بمێننه‌وه‌".

پڕۆگرامى خۆراكى جیهانى زیاتر نووسیویه‌تى: "له‌ رۆژى جیهانى خۆراكدا، داواده‌كه‌ین رێوشوێنه‌ به‌په‌له‌كان بگیرێنه‌به‌ر له‌پێناو یه‌مه‌ن و له‌ پێناو وه‌ستاندنى برسییه‌تى" بێئه‌وه‌ى ورده‌كارى زیاتر بنووسێت.