په‌رله‌مانی لیبیا متمانه‌ی له‌حكومه‌ت سه‌نده‌وه‌

21/09/2021 - 18:31 بڵاوکراوەتەوە لە جیهانی

دیجیتال میدیای سپێده‌

په‌رله‌مانی لیبیا متمانه‌ی له‌حكومه‌ت سه‌نده‌وه‌ ئه‌نجومه‌نی باڵای وڵاتیش بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مان به‌پوچه‌ڵ وه‌سف ده‌كات

عبدالله بلحیق وته‌بیژی ئه‌نجومه‌نی نوینه‌رانی لیبیا ڕایگه‌یاند په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی به‌سێ مانگ به‌ر له‌هه‌ڵبژاردنی پێش وه‌خته‌ی سه‌رۆكایه‌تی و په‌رله‌مانی متمانه‌ی له‌حكومه‌ت سه‌ندۆته‌وه‌ .

ڕاشیگه‌یاند ئه‌مرۆ په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی ئه‌وبڕیاره‌ی ده‌ركردوه‌ ،بریاره‌كه‌ش به‌زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی دراوه‌ به‌شێوه‌یه‌ك له‌كۆی 113 په‌رله‌مانتار 89 په‌رله‌مانتارده‌نگی پێ داوه‌.

وتیشی ئه‌م بریاره‌ دوای ئه‌وه‌ هات كه‌ 45 په‌رله‌مانتار له یاداشتێكدا داوای متمانه‌ سه‌ندوه‌یان له‌حكومه‌ت كردبوو.

له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه‌ وته‌بیژی ئه‌نجومه‌نی بالای وڵات محمد ناسر ڕایگه‌یاند ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یان ئه‌م برریاره‌ ڕه‌تده‌كاته‌وه‌ و بڕیاره‌كه‌ش پیچه‌وانه‌ی ده‌ستوری وڵات و ڕێكه‌وتنی نێوان لایه‌نه‌كانه‌ .

ئه‌مه‌ش له‌دوای ئه‌وه‌ دێت له‌ماوه‌ی رابردوو كێشمه‌ كیشی زۆر له‌نێوان په‌رله‌مان و حكومه‌ت ڕویدا تا دوا جار په‌رله‌مان متمانه‌ی له‌حكومه‌ت سه‌ندوه‌.