تەلەفزیۆنی سودان داوا لەهاوڵاتیان دەکات بەرپەرچدانەوەی هەوڵی کودەتا بده‌ن

21/09/2021 - 09:33 بڵاوکراوەتەوە لە جیهانی

دیجیتال میدیای سپێده‌


تەلەڤیزیۆنی فەرمی سوودان بڵاویکردەوە کە گرووپێک سەرباز لە خەرتوم-ی پایتەخت کودەتایەکی شکستخواردوویان ئەنجامداوە و داوای لە هاوڵاتیان کرد ڕووبەڕووی ببنەوە.

سەرچاوەیەکی باڵای سەربازی سودان بە ئەنادۆڵی ڕاگەیاند کە لە ئێستادا گروپێکی کودەتا هەوڵی کۆنترۆڵکردنی بارودۆخی ئەو وڵاتە دەدەن.

ئەندامی ئەنجومەنی محەمەد ئەلفەککی سلێمان داوای لەهاوڵاتیان کرد کە بەرنگاری ئەو هەوڵە کودەتایە بکەنەوە.

لە پۆستێکی بلاگدا لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووکدا وتی "وەرن بۆ بەرگری لە وڵاتەکەتان و پاراستنی گواستنەوەی دیموکراسی"

بەدوادا دێت"