ئه‌مریكا ڤاكسینی كۆرۆنا ده‌كاته‌ ناچاریی بۆ گه‌شتیارانی وڵاته‌كه‌ی

20/09/2021 - 18:54 بڵاوکراوەتەوە لە جیهانی

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌



باس له‌وه‌ ده‌كرێت، كه‌ ئیداره‌ی ئه‌مریكا، ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سه‌ بیانییانه‌ی له‌ وڵاتانی ده‌ره‌وه‌وه‌ گه‌شت بۆ وڵاته‌كه‌ی ده‌كه‌ن و ته‌مه‌نیان له‌سه‌روو ١٨ ساڵه‌وه‌یه‌، ده‌كاته‌ ناچاریی.

كاربه‌ده‌سته‌ باڵاكانی ئه‌مریكا له‌ لێدوانیاندا بۆ میدیای وڵاته‌كه‌یان، ئاماژه‌یان به‌وه‌ كردووه‌، له‌ چوارچێوه‌ی رێكاره‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ گه‌شته‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، ئیداره‌ی بایدن ئه‌مڕۆ سیاسه‌تی نوێی ئیداره‌كه‌ راده‌گه‌یه‌نێت.

كاربه‌ده‌سته‌كان باسیان له‌وه‌ كردووه‌، ئیداره‌ی بایدن ده‌یكاته‌ ناچاریی ئه‌و كه‌سه‌ بیانییانه‌ی گه‌شت بۆ ئه‌مریكا ده‌كه‌ن و ته‌مه‌نیان له‌سه‌روو ١٨ ساڵه‌وه‌یه‌، ده‌بێت به‌ ته‌واوه‌تی به‌ ڤاكسینی كۆرۆنا كوترابن.

ئیداره‌ی ئه‌مریكا له‌ ئێستادا له‌ سه‌رجه‌م گه‌شته‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، داوای پشكنینی كۆرۆنا له‌و كه‌سانه‌ ده‌كات كه‌ سه‌ردانی وڵاته‌كه‌ ده‌كه‌ن و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌و رێكاره‌ نوێیه‌ی گه‌شت كردن سه‌باره‌ت به‌ ڤاكسین له‌ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا، رابگه‌یه‌ندرێت.

هەروەها لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٢ کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە کە پێنج لە دهۆک، سێ لە سلێمانی، دوو لە راپەڕین و یەک لە هەولێر و یەک کەسیش لە گەرمیان بووە.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تا ئێستا، سێ ملیۆن و ٤٧ هەزار و ٩٣ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە و لە ئەنجامدا، ٣٢٠ هەزار و ١٠٥ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمار کراوە و پێنج هەزار و ٧٢٤ کەسیش دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە و ٢٨٦ هەزار و ٥٢٥ کەسیان دوای چارەسەری پزیشکیی چاکبوونەتەوە و لە ئێستادا ٢٧ هەزار و ٨٥٦ کەس لەژێر وەرگرتنی چارەسەرییدا ماون.