عەبدولعەزیز بوتەفلیقە سەرۆكی پێشووی جەزائیر كۆچی دوایی كرد

18/09/2021 - 09:48 بڵاوکراوەتەوە لە جیهانی

ته‌له‌فزیۆنى فه‌رمى وڵاتى جه‌زائیر بڵاویكرده‌وه‌: كه‌عه‌بدولعه‌زیز بۆته‌فلیقه‌ سه‌رۆكى پێشووى وڵات كۆچى دوایى كردوه‌.

سه‌رۆكى پێشووى وڵاتى جه‌زائیر عه‌بدولعه‌زیز بۆته‌فلیقه‌ ئێواره‌ى دوێنێ له‌ ته‌مه‌نى 84 ساڵیدا كۆچى دوایى كرد، ته‌له‌فزیۆنى فه‌رمى وڵاتى جه‌زائیر كۆچى دوایى عه‌بدولعه‌زیز بۆته‌فلیقه‌ سه‌رۆكى پێشووى وڵات راگه‌یاند بێ ئه‌وه‌ى ئاماژه‌ به‌ زانیارى و شوێنى ئه‌و بكات.

له‌و كاته‌ى ده‌ستبه‌ردارى ده‌ستهه‌لات بووه‌ له‌ نیسانى ساڵى 2005 له‌ دواى سه‌رهلدانه‌وه‌ى هاوڵاتیانى ئه‌و وڵاته‌، بو تفلیقه‌ له‌ ژیانێكى سه‌خت و نه‌خوشى جه‌لته‌ى مێشكى به‌سه‌ر ده‌برد. دوای 20 ساڵ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدا، دواجار له‌ 22ی شوباتی 2019 گه‌لی جه‌زائیر رژانه‌ سه‌رشه‌قامه‌كان و دوای ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی عه‌بدولعه‌زیز بۆته‌فلیقه‌یان كرد و ناچارییان كرد له‌ 2ی نیسانی 2019 ده‌ست به‌رداری ده‌سه‌ڵات بێت.