فه‌ڕه‌نسا: بوونی سه‌ربازه‌ به‌كرێگیراوه‌كانی رووسیا لە وڵاتی مالی ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه‌

16/09/2021 - 16:53 بڵاوکراوەتەوە لە جیهانی
ديجيتاڵ میدیای سپێده‌
 
 
 

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا، جان ئیڤ لۆدریان له‌باره‌ی ده‌نگۆی واژووكردن له‌نێوان ئیداره‌ی سه‌ربازیی مالی و كۆمپانیای ئه‌منیی تایبه‌تی رووسی واگنه‌ر بۆ مه‌شقكردن به‌ سه‌ربازانی مالی رایگه‌یاند كه‌ ئه‌مه‌ له‌گه‌ڵ بوونی نێوده‌وڵه‌تی و بوونی ئه‌ورووپا لێكدژه‌.

جان ئیڤ لۆدریان تیشكی خسته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ سووریا، ئۆكراینا، كۆماری ناوه‌ڕاستی ئه‌فریقا و لیبیا بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ سه‌ربازه‌ به‌كرێگیراوه‌كانی رووسیا به‌ سته‌مكاری، پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ بچنه‌ هه‌ر جێگه‌یه‌ك ده‌بنه‌ هۆی ناسه‌قامگیر ئه‌و وڵاته‌.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا، جان ئیڤ لۆدریان به‌ تیشك خستنه‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ سه‌ركۆماری كاتی مالی، جه‌نه‌راڵ ئاسیمی گۆیتا نیازی خۆی نیشانداوه‌ بۆ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ واگنه‌ر، به‌ڵام هێشتا نه‌گه‌یشتوونه‌ته‌ رێككه‌وتن و له‌باره‌ی ده‌نگۆی واژووكردن له‌نێوان ئیداره‌ی سه‌ربازیی مالی و كۆمپانیای ئه‌منیی تایبه‌تی رووسی واگنه‌ر بۆ مه‌شقكردن به‌ سه‌ربازانی مالی رایگه‌یاند كه‌ ئه‌مه‌ له‌گه‌ڵ بوونی نێوده‌وڵه‌تی و بوونی ئه‌ورووپا لێكدژه‌.