ئێران گه‌شته‌ ئاسمانییەكانی له‌گه‌ڵ ئه‌فغانستان دەست پێ کردەوە

15/09/2021 - 16:39 بڵاوکراوەتەوە لە جیهانی

ئێران گه‌شته‌ ئاسمانییەكانی له‌گه‌ڵ ئه‌فغانستان كه‌ تاڵیبان تیایدا باڵاده‌سته‌، ده‌ست پێ كرده‌وه‌.

لەمبارەیەوە کەناڵی ئاسمانیی ئه‌لعاله‌م-ی ئێرانی كه‌ به‌ زمانی عه‌ره‌بی به‌رنامه‌كانی په‌خش ده‌كات بڵاوی کردەوە، ئێران ده‌ستی كردووه‌ته‌وه‌ به‌ گه‌شته‌ ئاسمانییەكانی له‌گه‌ڵ ئه‌فغانستان.

ئه‌لعاله‌م ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمڕۆ، یەکەم فڕۆکەی ئێرانی گەیشتووەتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی کابول دوای دەرچوونی ئەمریکا و ناتۆ لە ئەفغانستان و کۆنترڵکردنی ئەو وڵاتە لەلایەن چەکدارانی بزووتنەوەی تاڵیبان.

ئاشکرایشی کردووە کە فڕۆكه‌كه‌ سەربە هێڵی ئاسمانی ماهانە و له‌ شاری مه‌شهه‌ده‌وه‌ به‌ڕێ كه‌وتبوو و ١٩ سه‌رنشینی له‌نێودابووه‌ كه‌ ژماره‌یه‌كیان دیپلۆماتكاری ئێرانین.