حووسییه‌كان: هاوپه‌یمانیی عه‌ره‌بیی 23 هێرشی ئاسمانیی ئه‌نجامداوه‌

15/09/2021 - 13:42 بڵاوکراوەتەوە لە جیهانی

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

 

حووسییه‌كانی سه‌ربه‌ ئێران بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن، هاوپه‌یمانیی عه‌ره‌بیی به‌ سه‌ركردایه‌تی سعوودیه‌، هێرشی ئاسمانییان كردووه‌ته‌ سه‌ر سێ شاری یه‌مه‌ن.

به‌پێی ئه‌و هه‌واڵه‌ی له‌ كه‌ناڵی ته‌له‌ڤیزیۆنی ئه‌لمه‌سیره‌ سه‌ربه‌ حووسییه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ كراوه‌ كه‌ هاوپه‌یمانیی عه‌ره‌بیی، ٢٣ هێرشی ئاسمانیی كردووه‌ته‌ سه‌ر شاری مه‌ئریب، هه‌روه‌ها شه‌ش هێرشی ئاسمانییشی كردووه‌ته‌ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی تەعیز له‌ باشووری رۆژئاوای یه‌مه‌ن و شه‌ش هێرشی ئاسمانیی دیکەیشی كردووه‌ته‌ سه‌ر شاری سەعده‌ له‌ نزیك سنوور لەگەڵ سعوودیه‌.

له‌ كاتێكدا زانیاری نه‌دراوه‌ له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ داخۆ بۆردومانه‌كه‌ زیانی گیانی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه‌، هاوپه‌یمانیی عه‌ره‌بییش لای خۆیه‌وه‌ تا ئێستا، هیچ راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی ئه‌م ده‌نگۆیانه‌ بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه‌.