تورکیا.. کەشتییەکی بارھەڵگری رووسی لە ناوچەى بارتين ژێرئاوکەوت

17/01/2021 - 17:07 بڵاوکراوەتەوە لە جیهانی

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

کەشتییەکی بارھەڵگر کە ئاڵای رووسیای بەرزکردبووەوه‌ لە کەناراوەکانی پارێزگای بارتين لە دەریای رەش ژێرئاوکەوت.

پارێزگاری بارتين، سینان گۆنر لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند کە، کەشتییە بارھەڵگرەکە لە کەناراوەکانی ناوچەی ئینکۆمۆ سەربە پارێزگای بارتين ژێرئاوکەوتووە و گوتی: "ھەوڵەکانمان خستووتەگەڕ بۆ رزگارکردنی تیمی ئەو کەشتییەی کە گیریخواردووە و ژمارەیان ١٥ کەسە".

پارێزگاری بارتين سەبارەت بە (ژێرئاوکەوتنی کەشتیەکی بارھەڵگری رووسی) گوتی: "تا ئێستا ھیچ دەنگۆیەک لەبارەی زیانەکانی گیانیی نییە، بەھۆی خراپی کەشوھەواوە لە ھەوڵەکانی رزگاکردن رووبەڕووی ئاستەنگ بووینەتەوە".