دیجیتاڵ میدیاى سپێده
سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی كاروباری ته‌ندروستیی هه‌وا و گۆڕانكاریی كه‌شوهه‌وا سه‌ر به وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران، دكتۆر عه‌باس شاهسونی رایگه‌یاند كه ساڵانه به‌هۆی پیسیی هه‌واوه زیاتر له ٤١ هه‌زار و ٧٠٠ كه‌س به مردنی پێشوه‌خته گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
شاهسونی به ئاژانسی فه‌رمیی ئێرانIRNAی راگه‌یاندووه: ''ساڵانه به‌هۆی پیسیی هه‌واوه زیاتر له ٤١ هه‌زار و ٧٠٠ كه‌س به مردنی پێشوه‌خته گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن".
شاهسونی به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پیسیی هه‌وا ئه‌گه‌ری تووشبوونی مرۆڤ به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و بۆڕییه‌كانی خوێن و نه‌خۆشییه‌كانی ده‌مار زیاتر ده‌كات، گوتوویه‌تی: "رێژه‌ی پیسیی هه‌وا له ئێران به به‌راورد له‌گه‌ڵ تێكڕایی جیهانیی ٣،٨ هێنده زیاتره".