تڕه‌مپ: هەڵبژێردرێمه‌وه‌ وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌خێرایی رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێراندا ده‌كه‌م

29/11/2020 - 21:57 بڵاوکراوەتەوە لە جیهانی

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

سەرۆكی ئەمریكا و كاندیدی دۆڕاوی كۆمارییەكان دۆناڵد ترەمپ لەهەڵبژاردنی سەرۆكایەتی رایگەیاند، ئەگەر ئەو وەك سەرۆكی ئەمریكا هەڵبژێردرێتەوە، بەخێرایی رێككەوتن لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران دەكات.


لەیەكەم چاوپێكەوتنی تەلەفزیۆنی دوای هەڵبژاردنەكانی ئەمریكا، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، گەورترین ساختەكاری لەهەڵبژاردنەكەی 3-ی ئەم مانگەدا كراوە و بەوتەی ئەو جارێ ئەنجامی هەڵبژاردنەكە یەكلایی نەكراوەتەوە.

ترەمپ، كاندیدی دۆڕاوی كۆمارییەكان لەهەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه‌، ئەگەر ئەو وەك سەرۆكی ئەمریكا هەڵبژێردرێتەوە، بەخێرایی رێككەوتن لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران دەكات.


ترەمپ لەو چاوپێكەوتنەدا رەتیشیكردەوە بەروارێك بۆ كۆتایهێنانی شەڕە یاساییەكەی دابنێت كە لەسەر ئەنجامی دەنگەكانی دژبە بایدن دەستیپێكردوە.

تا ئێستا دۆناڵد ترەمپ ئەنجامی هەڵبژاردنەكان رەتدەكاتەوە و بانگەشەی ئەوە دەكات براوەی هەڵبژاردنەكەیە بەڵام ساختەكاری كراوە و لەئێستادا چەندین داوای یاسایی لەویلایەتە جیاوازەكان پێشكەشكردوە