توێژه‌رێكى ئه‌مریكى كتێبێك له‌سه‌ر پێغەمبەر ﷺ ده‌نوسێت

31/10/2020 - 18:12 بڵاوکراوەتەوە لە جیهانی

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

د.کرێگ کۆنسیداین توێژەرێکی ئەمریکیە کتێبێکی نوسیوە لەسەر پێغەمبەر ﷺ نووسیوە، دەڵێت: من ئەمەریکایی و كریستیان و ڕۆژئاواییەکم کە هەم دەتوانم و هەمیش دەمەوێت پشتیوانی لە شکۆی موحەممەد پێغەمبەر (دروودی خوای لێبێت) بکەم.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، هەر بەڕاستییش چەمکی “بەرگری کردن لە شکۆی موحەممەد (دروودی خوای لێبێت) وەک یەکێک لە مەبەستەکانی دواین کتێبم دەستنیشان کراوە.

ئه‌و توێژه‌ ئه‌مریكییه‌ ده‌شڵێت، کەسانی تریش هەن وەک من لە داهاتوودا بەرگری لە شکۆی ئەو دەکەن.