نەتەوەيەكگرتووەكان: "زياتر لە 130 هەزار كەس لە ئەنجامى پێكدادانەكانى قەرەباغ ئاوارەبوون"

28/10/2020 - 12:50 بڵاوکراوەتەوە لە جیهانی
نەتەوەيەكگرتووەكان، ئاشكرايكرد لە ماوەى مانگێكى پێكدادانەكەى نێوان ئەرمينيا و ئازەربايجان لە ناوچەى قەرەباغ، زياتر لە ١٣٠ هەزار كەس ئاوارە و دەربەدەر بوون.

نەتەوەيەكگرتووەكان، ئاشكرايكرد لە ماوەى مانگێكى پێكدادانەكەى نێوان ئەرمينيا و ئازەربايجان لە ناوچەى قەرەباغ، زياتر لە ١٣٠ هەزار كەس ئاوارە و دەربەدەر بوون.

بەگوێرەى ئەو روونكردنەوەیەی كە لە يونيسێفەوە بڵاوكراوەتەوە، لە ئەنجامى ئەو پێكدادانەى كە لە قاراباخ روويداوە زياتر لە ١٣٠ هەزار كەس لە رێوشێونى خۆيان بوونە.

 روونكردنەوەكە، ئاماژەى بەوە كردووە كە لە پێكدادانەكاندا ٧٦ قوتابخانە، داينگەيەك و نەخۆشخانەيەكى لەدايكبوون زيانيان بەركەوتووە، هەروەها سەرنجى بۆ ئەوەش راكێشاوە كە ژمارەيەكى زۆر منداڵ بەهۆى هێرشى رۆژانەى مووشەكەوە تووشى ئازارى دەروونى بوونەتەوە.

لاى خۆيەوە، گوتەبێژى سكرتێرى گشتيى نەتەوەيەكگرتووەكان، ستيڤان دوجاريک، لە كۆنگرەى رۆژنامەوانى رۆژانەيدا، بە توندى سەركۆنەى ئەو هێرشانەى كرد كە ژمارەيەكى زۆر خەڵكى تێدا دەكوژرێت و بريندار دەبێت بە شارى بەردەى ئازەربايجانەوە كە خەلكى سڤيل كراوەتە ئامانج.

دوجاريک، ئەوەشى راگەياند كە هێرشكردنە سەر ئەو ناوچانەى كە خەڵكى سڤيلى تێدايە قبوڵكراو نييە و داواى كرد بە زووترين كات كۆتايى بە هێرشەكان بهێندرێت و ئاگربەستێكى مرۆيى رابگەيندرێت.