سوپای ئازەربایجان ١٣ گوندی دیکەی له‌ ده‌ستى ئەرمینیا رزگار کرد

28/10/2020 - 17:34 بڵاوکراوەتەوە لە جیهانی

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

سەرکۆماری ئازەبایجان، ئیلهام عەلیێڤ رزگارکردنی ١٣ گوندی دیکەی راگەیاند.

ئیلهام عەلیێڤ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیویەتی "سوپای ئازەربایجان، گوندەکانی زەرنەلی، بیرینجی ئاغالی، ئیکینجی ئاغالی و ئوچونجو ئاغالی سەربە شارۆچکەی زەنگیلان، گوندی ماندیلە سەربە فوزولی، گوندەکانی کازانزەمی، هانئاغابوڵوک، چوللو، کوشچولار، و قەرەئاغاچ سەربە جەبرائیل، گوندەکانی گیاسلی، ئەدیلجە و گیلیجان سەربە گوبادلی-یان لە داگیرکاری رزگار کردووە. هەربژی سوپای ئازەربایجان، قەرەباغ خاکی ئازەربایجان-ە."

سوپای ئازەربایجان لە ٢٧ی ئەیلوولەوە ئۆپەراسیۆنێکی لە ناوچەی قەرەباغ دەستپێکردووە و تا ئێستا چوار شارۆچکە، سێ شارەدێ و نزیکەی ١٧٠ گوندیان لە داگیرکاری ئەرمینیا رزگار کردوە.