ئه‌مه‌ریكا نیگه‌رانه‌ له‌ توركیا بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی سیسته‌می ئێس 400

17/10/2020 - 19:23 بڵاوکراوەتەوە لە جیهانی

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

ئه‌مه‌ریكا نیگه‌رانى خۆى بۆ توركیا نیشاندا بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی سیستمی به‌رگری ئاسمانی پێشكه‌وتووی ڕوسیا له‌ ڕۆژی هه‌ینی و پشتگوێخستنی هۆشدارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.

وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاند هه‌ڵدانی ئه‌و موشه‌كه‌ له‌گه‌ڵ " به‌رپرسیارێتییه‌كانی توركیا وه‌كو ئه‌ندامێكی هاوپه‌یمانی ناتۆ و هاوبه‌شێكی ستراتیژی ئه‌مه‌ریكا ناگونجێت."

به‌ گوێره‌ى ده‌نگى ئه‌مریكا، گوته‌بێژێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت " ئێمه‌ به‌ ڕوونی وتومانه‌: به‌كارهێنانی سیستمی "ئێس-400" له‌گه‌ڵ به‌رپرسیارێتییه‌كانی توركیا وه‌كو هاوپه‌یمانێكی ئه‌مه‌ریكا و ناتۆ ناگونجێت".

ده‌شڵێت: "ئێمه‌ دژی كڕینی ئه‌و سیستمه‌ین له‌لایه‌ن توركیاوه‌ و نیگه‌رانییه‌كی قوڵمان هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی كه‌ ده‌ڵێن توركیا ده‌یخاته‌ كار."