بەهۆی کێشەی زەوی و زارەوە باوکێک کوڕەکەی و بووکەکەی کوشت

07/08/2020 - 11:11 بڵاوکراوەتەوە لە جیهانی

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

لە پارێزگای مەڕەش له‌ توركیا، باوکێک بەهۆی کێشەی زەوی و زارەوە کوڕەکەی و بووکەکەی کوشت و دواتر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کرا.

ئەمەیش دوای ئەوە هات کە باوکێکی تەمەن ٥٧ ساڵی دانیشتووی ئەو شارە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییدا لەگەڵ کوڕە ٢٩ ساڵەکەی کە دانیشتوی شاری ئانتالیا بووە، لەسەر کێشەی زەوی و زار بووەتە دەمەقاڵێیان.

دواتر کوڕەکەی لە ئانتالیا-وە بەڕێکەوتووە بۆ ماڵی باوکی و دووبارە تووشی دەمەقاڵێ بوونەتەوە، بەڵام هەر زوو دەمەقاڵێکە بووەتە شەڕ و باوکەکە بە تفەنگ کوڕەکەی و بووکەکەی کووشتوە.

هێزەکانی جەندرمە چوونەتە شوێنی رووداوەکە و باوکەکەیان دەستگیر کردووە.

دوای لێکۆڵینەوەکانی داواکاری گشتیی لەو کەیسە، تەرمی دوو هاوسەرە کوژراوەکە بۆ پشکنین براوەتە نەخۆشخانە.

لە ئێستاشدا باوکەکە دەستبەسەرە.