تڕه‌مپ ده‌گاته‌ له‌نده‌ن و ئه‌وروپاش چاوه‌ڕوانى وتاره‌كه‌ى ده‌كات

03/12/2019 - 12:59 بڵاوکراوەتەوە لە جیهانی

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

 

ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ (3-12-2019) دۆناڵد تڕه‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مریكا گه‌یشته‌ له‌نده‌نى پایته‌ختى به‌ریتانیا ، بۆ به‌شداریكردن له‌ لوتكه‌ى ناتۆ و دیدارى له‌گه‌ڵ (ئیلیزابێس )ى شاژنى به‌ریتانیا .
دۆناڵد تڕه‌مپیش له‌سه‌ر په‌یژه‌كانى فڕۆكه‌ ، هاوشانى (میلانیا )ى هاوسه‌رى له‌ فڕۆكه‌خانه‌ى (ستانستید ) له‌ "ئێسكیس " ده‌ركه‌وت ، چاوه‌ڕێش ده‌كرێت ئه‌م سه‌ردانه‌ سێ رۆژ بخانه‌یه‌نێت ، هه‌روه‌ك دیدارێك له‌گه‌ڵ بۆریس جۆنسۆنى سه‌رۆكوه‌زیرانى به‌ریتانیا سازده‌دات .
ئامانجى ئه‌م سه‌ردانه‌ى سه‌رۆكى ئه‌مریكا ، به‌شداریكردنه‌ له‌ یادى (70) ساڵه‌ى لوتكه‌ى ناتۆ ، له‌ هه‌مان ئه‌و شاره‌ش ئه‌و لوتكه‌یه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت ، كه‌ بۆ یه‌كه‌مین جار له‌م شاره‌ هاوپه‌یمانى ناتۆ رێكخرا .
پێشتریش راپۆرته‌كان باسیانكرد ، دۆناڵد تڕه‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مریكا له‌ به‌رامبه‌ر ووته‌كانى ئیمانوێل ماكڕۆنى سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا هه‌ستى به‌ بێزار كردووه‌ ، كاتێك باسى "مردنى عه‌قڵى " هاوپه‌یمانى ناتۆى كردبوو ، تاكو ئێستاش نازاندرێت ئایا ووتارى سه‌رۆكى ئه‌مریكا له‌م لوتكه‌یه‌ چى یه‌ ، ئه‌وروپاش به‌ ئارامییه‌وه‌ له‌ چاوه‌ڕوانى ئه‌و وتاره‌دایه‌ و ، پێشتریش سه‌رۆكى ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ى كشانه‌وه‌ى له‌ رێككه‌وتنى به‌رگرى كردبوو .

 

داڕشتنه‌وه‌ : هیوا قادر