تا ئێستا ئەم نهێنیانەت زانیوە ؟

05/11/2015 - 11:57 بڵاوکراوەتەوە لە ته‌كنه‌لۆژیا

تا ئێستا ئەم نهێنیانەت زانیوە ؟

8 فێڵی گۆگڵ 

سایتی گوگڵ ته‌نها سایتێك نییه‌ بۆ گه‌ڕان به‌دوای سه‌رچاوه‌دا، به‌ڵكو چه‌ندین فێڵی نهێنی تێدایه‌ كه‌ تاوه‌كو ئێستا زۆربه‌مان نه‌مانزانیوه‌، ئەم نهێنیانەی خوارەوە تاقی بكەرەوە و كاتێكی خۆش بەسەر بەرە و چێژبان لێ وەر بگرە ...
**********************************************************************
1. یاری ئه‌تاری:
گه‌ر گوگڵدا بنووسیت (Atari breakout) پاشان كلیك له‌سه‌ر به‌شی images بكه‌یت ئه‌وا ده‌توانیت یاری ئه‌تاری بكه‌یت!
**********************************************************************
2. سوڕانه‌وه‌ی شاشه‌:
گه‌ر له‌ گووگڵدا بنووسیت "Do a barrel roll" ئه‌وا شاشه‌كه‌ت ده‌ستده‌كات به‌ سوڕانه‌وه‌!
**********************************************************************
3. گووگڵی ژێر ئاو:
له‌ گووگڵدا بنووسه‌ underwater google پاشان كلیك له‌سه‌ر یه‌كه‌م هه‌ڵبژارده‌ بكه‌، ده‌بینیت گوگڵ نوقمی ئاو ده‌بێت!
**********************************************************************
4. گیتاری گوگڵ:
له‌ به‌شی گه‌ڕانی گوگڵدا بنووسه‌ Google guitar پاشان كلیك له‌سه‌ر یه‌كه‌م هه‌ڵبژارده‌ بكه‌ و ده‌بینیت گوگڵ ده‌بێته‌ گیتار! ده‌توانیت گیتار بژه‌نیت و بۆ ماوه‌ی 30 چركه‌ش تۆماری بكه‌یت
**********************************************************************
5. گوگڵ له‌ سه‌ره‌تادا چۆن بووه‌؟
گه‌ر ده‌ته‌وێت بزانیت سایته‌كه‌ له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیدا چۆن بووه‌، ئه‌وا له‌ گووگڵدا بنووسه‌ Google terminal"" پاشان كلیك له‌سه‌ر یه‌كه‌م هه‌ڵبژارده‌ بكه‌
**********************************************************************
6. ئاوێنه‌ی گوگڵ
گه‌ر به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ووشه‌ی google بنووسیت، واته‌ گه‌ر بنووسیت elgoog، ئه‌وا گوگڵ پێچه‌وانه‌ ده‌بێته‌وه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ ئاوێنه‌دا ته‌ماشای بكه‌یت!
**********************************************************************
7. هێزی ڕاكێشانی گوگڵ:
له‌ گووگڵدا بنووسه‌ google gravity، پاش ئه‌وه‌ی‌ كلیكت له‌سه‌ر یه‌كه‌م هه‌ڵبژارده‌ كرد ئه‌وا گشت نوسینه‌كانی گوگڵ ده‌كه‌ونه‌ خواره‌وه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ هێزی ڕاكێشان كاریگه‌ری لێكردبێت.
**********************************************************************
8. گوگڵی خولاوه‌
ئه‌مجاره‌ بنووسه‌ google sphere، ببینه‌ چۆن گووگڵ وه‌ك زه‌وی ده‌خولێته‌وه‌!

 

ئا : ئه‌ندام عمر